قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە تیمێكی بەهێز هەیە لە بەغدا داكۆكی لە مافەكانمان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، 30-9-2021 كەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە قەزای دوكان بەڕێوەچوو.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستان دوای ناساندنی كاندیدەكانی سنوورەكە بۆ پەرلەمانی عێراق كە دەكەوێتە بازنەی چواری هەڵبژاردنی سنوورەكە، ڕایگەیاند: بە یەكڕیزی دەچینە بەغدا بۆ ئەوەی بتوانین بە هێز بین و بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین.

وتیشی: چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە، بۆیە پێویستمان بە تیمێكی بەهێز هەیە كە بتوانێت كاریگەر بێت و بەرگری لە مافەكانی میللەتەكەمان بكات و شەڕی بەدەستهێنانی بودجە و مووچە بكات.

سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستان ڕاشیگەیاند: بۆ خزمەتگوزاری زیاتر و دابینكردنی مووچە و بودجە و گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ناوچەكە پێویستە دەنگ بە هاوپەیمانیی كوردستان بدەین چونكە هاوپەیمانیی كوردستان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێكهاتووە و لەسەر ڕێبازە مەزنەكەی جەنابی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان درێژە بە خەبات دەدات لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا