بافڵ تاڵەبانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، وەک یەکەمین سەرۆک حزب لە باشووری کوردستان بانگهێشت کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کراوە کە بڕیارە 3 رۆژ بخایەنەێت.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە رۆژی هەینی 16-2-2024، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و بڕیارە تا رۆژی یەکشەممە 18ـی شووبات بەردەوام بێت، لە کۆنفرانسەکەدا پرسە گرنگ و هەنووکەییەکانی جیهانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری و رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگ بکرێت.

سەرۆکی یەکێتی لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا چاویکەوت بە جۆن کیری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهوا کۆبووەوە “دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە، بافڵ تاڵەبانی لە هەمان رۆژدا چاویکەوت بە دەیڤد میلیباند، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرچاوڕوونیدا و رایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە دیالۆگ و هەنگاوی بەرپرسیارانە هەیە، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ رێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا