تەنها لە ساڵی 2021دا ئێران زیاتر لە 50 کوردی لەسێدارەداوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ئێران ڕایگەیاند، تەنها لە ساڵی 2021دا 50 هاوڵاتی کورد لەسێدارەدراون.

جاوید ڕەحمان لە ئامارێکدا لەبارەی دۆخی زیندانیان و ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران وتی، “دەسەڵاتدارانی ئێران لە ساڵی 2021دا بەلایەنی کەمەوە 280 کەسیان لەسێدارەداوە، لەو ژمارەیەش 10 کەسیان ژن بوون”.

بەگوێرەی ئامارەکانی جاوید، ڕێژەی لەسێدارەدانی کەمینەکانی ئێران زیادیکردووە بەجۆرێک تەنها ساڵی پار زیاتر لە 40 هاوڵاتی بەلووچ و زیاتر لە 50 هاوڵاتی کورد لەسێدارەدراون.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لەماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 11 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکاندا لە بارودۆخی ناڕووندا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا