پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەردانی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و گاز بۆ بەغدا دواخرا.
بەهۆی ئەوەی باوکی وەزیری نەوتی عێراق “حەیان عەبدولغەنی” کۆچی دوایی کردووە، سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
پێشتر کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاندبوو، سبەی هەینی بەیاوەری شاندێکی وەزارەت و کەسانی یاسایی سەردانی بەغدا دەکەن.