زانكۆی تاران كارئاسانی بۆ ئەندامانی حەشدی شەعبی دەكات لەو زانكۆیە بخوێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەری فەرمی زانكۆی تاران هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە، بەوەی رێككەوتننامەیەك لە نێوان زانكۆی تاران و حەشدی شەعبیدا واژۆ كراوە تا ئەندامان و كەسانی نزیك بە حەشدی شەعبی لەو زانكۆیە بخوینن و كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ درێژەدان بە خوێندن.

ئەم رێككەوتننامەیە لە نێوان حسێن مووسەوی بەخاتی، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی حەشدی شەعبی و محەمەد موقیمی سەرۆكی زانكۆی تاراندا واژۆ كرا.

لەم دیدارەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك خوێندكاری عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی و ژمارەیەك خوازیاری خوێندن بەڕێوەچوو سەرۆكی زانكۆی تاران ئەم پەیوەندییەی بە گرنگ ناو برد و باسی لەوە كرد ئەوان ئامادەن بەوەی خزمەتگوزاری خوێندن پێشكەش بە خوێندكارانی عێراقی و بەتایبەت موجاهیدەكانی حەشدی شەعبی بكەن لە پێناو پێگەیاندنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا