بۆ هەرێم ئاسان نابێت داهاتی نەوت رادەست بكات

ئەم بابەتە 159 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەرچی سۆمۆ رازی بووە هەرێم داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رادەست بكات، بەڵام ئاسان نیە هەرێم بتوانێت ئەو كارە بكات چونكە هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێم بە 11 دۆلار كەمتر لە نرخی سۆمۆ دەفرۆشرێت.

بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كێشەی هەرێم ئەوەیە گرێبەستەكانی “شەراكەتە” نەك “خدمە”، واتە كۆمپانیاكانی كردووە بە هاوبەش لە نەوتەكەیدا، ئەگەر هەرێم بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار بفرۆشێت ئەوا پێویستە 55%ی ئەو داهاتە بۆ تێچوو و قازانجی كۆمپانیاكان تەرخان بكات، بەوەش هەرێم بڕێكی كەمی پارەكەی بۆ دەمێنێتەوە، لەلایەكی دیكەش هەرێم 11 دۆلار نەوتەكەی كەمتر دەفرۆشێت لە نرخی سۆمۆ.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بۆ هەر بەرمیلێك نەوت هەرێم دەبێت 11 دۆلار و ئەو 55% ەش كە بۆ نرخی هەر بەرمیلێك كە بە 50 دۆلار بێت دەدیداتە كۆمپانیاكان پێویستە رادەستی سۆمۆی بكات ئەمەش كارێكی قورس دەبێت بۆ هەرێم.
باسی لەوەشكرد، تا یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق پەسەند نەكرێت رێككەوتنێكی یەكجاری لەنێوان هەرێم و ناوەند بەدی نایەت.

پێدەچێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پەسەند بكات لە كاتێكدا تا ئێستا هەرێم و ناوەند نەگەشتووەنەتە رێككەوتن، هەربۆیە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک