ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق ئەنجامدا.

بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەردۆغان پیرۆزبایی لە دکتۆر لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق.

هەر لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و کاراکردنی هەماهەنگی هاوبەش و بونیادنەر لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە.

هەفتەی ڕابردوو بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق دکتۆر لەتیف ڕەشید توانی ببێتە سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا