بۆ دووەم جار لەمڕۆدا دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاوو بۆ دووەم جار لەمڕۆدا بەرزبووەوە و تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 164 هەزار دینار.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی یەکەم، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماکرد و 100 دۆلار بە 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. کەمێک پێش ئێستا، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبوونەوەی تۆمارکردو لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم و عێراق گەیشتە 164 هەزار دینار.

لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بڕێک دۆلار دەخاتەبازاڕەوە و هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەدات، بەڵام نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی زیاتر بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا