نرخی نەوت لە 75 دۆلاردا جێگیربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە پاش ئەوەی دوێنێ نزیکەی 2 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (03-1-2023) نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکیتەکساسی ئەمریکاش لە 70 دۆلار و 33 سەنتدا جێگیربوو.

رۆژی سێشەممە بەهۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکان لەبۆرسەی ئەمریکادا، نرخی نەوت نزیکەی دوو دۆلار دابەزینی تۆمارکرد.

لەلایەکی دیکەشەوە، توندبوونەوەی گرژییەکانی دەریای سوور و زیادبوونی هێرشەکان بۆسەر کەشتییە بارهەڵگرەکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەیخواست و خستنەڕوو، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکان لەساڵی نوێدا داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا