ماكرۆن دوای توشبوونی بەكۆرۆنا پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆک کۆماری فڕەنسا دوای توشبوونی بەكۆرۆنا لە نوێترین پەیامدا رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا قەیرانە ئابوری، مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان زیادیانکردوە، بەڵام ئێمە هاوبەشێکی نێودەوڵەتی دەبین لە زیادکردنی هاوکارییەکانی پەرەپێدان بەرێژەی 0.55%ـی داهاتی ناوخۆیی.

 

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فڕەنسا لە نوێترین تویتیدا دەڵێت “لەگەڵ بڵابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان قەیرانە ئابوری، مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانیش زیادیانکردوە، بەڵام فڕەنسا هاوبەشێکی نێودەوڵەتی دەبێت ولە داهاتوشدا پابەندی زیادكردنی هاوکارییەکانی پەرەپێدان بەڕێژەی 0.55%ـی داهاتی ناوخۆیی دەبیین”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ نوسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەراگەیەندراوێکدا توشبوونی ماكرۆنی بە كۆرۆنا راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا