نەوتی تەرخانكراوی هەرێم بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادكرا

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حكومەتی عێراقی بڕی نەوتی تەرخانكراوی پارێزگاكانی هەرێمی لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادكردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێشوازیان لە هەریەكە وەزیری پلاندانان و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كردووەو لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشە نەوتی هەرێم زیادكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەوتەكەی هەرێم بە سێ قۆناغی یەك لەدوای یەك دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی عێراقی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی ماڵانی بۆ هەرێم دابینكرد، بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئەو بڕەیان بەكەم زانی و ئاماژەیان بەوەكرد هەرێم بۆ دابەشكردنی یەك بەرمیل نەوت بەسەر هەر خێزانێكدا بڕی 150 ملیۆن لیتری پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا