پۆڵەتیک پرێس
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت” هەتا ڕێککەوتنی لایەنەکان نەکرێت سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ناكات،
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، هەتا ڕێککەوتنی لایەنەکان نەکرێت سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ناكات، هەروەها ئەگەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن نەکرێتەوە، ئەوا هەڵبژاردن لە هەرێم ناکرێت.
لوقمان وەردی باس لەوەش دەکات” لە ڕووی پەیڕەوییەوە پارتی ناتوانێت زۆرینە بەکاربهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت ئه‌زموونی خولی چوارەمی په‌رله‌مانی كوردستان دوباره بكاته‌وه ئه‌و ئه‌وكات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین، دەبێت پارتی خۆی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی بەکارهێنانی زۆرینە بگرێتە ئەستۆ،
وتیشی، پارتی خۆی دەزانێت لێکەوتەکان چین، دەشڵێت” ئەگەر پارتیش بیەوێت متمانە لە سەرۆکی پەرلەمان بسەنێتەوە ئەوا ئەوەش ناتوانێت بکات هەر بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان. ”
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌تا سازان نه‌كرێت لە سەر پرسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازان و ڕێككه‌وتن ناكرێت، بخرێته به‌رنامه‌ی كاراوه.
چونكه ئه‌گه‌ر دوێنی له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسیدا فراكسیۆنی پارتی هه‌ڕه‌شه بكات ئه‌ی به‌یانی زه‌مانه‌ت چیه ئێمه بچینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌و زۆرینه ده‌ستكرده‌ی كه خۆیان و پێكهاته‌كانیانیشیان ناچاركردووه له‌پاڵ خۆیاندا ده‌نگبده‌ن زه‌مانه‌ت چیه بۆئه‌وه‌ی كه دۆخێكی تر له هه‌رێمی كوردستان ناخوڵقێنن كه قه‌یرانێكی سیاسی له‌پاڵ قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری گشتی سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت؟!”
ڕوونیشی کردەوەو وتی، هێڵی سوور لای ئێمه یه‌كڕیزی نیشتیمانیه و سازانه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م پرسه پرسێكی نیشتیمانیه ده‌بێت به سازانی هێزه‌سیاسیه‌كان بێت به سه‌پاندنی ئیراده‌ی هیچ هێزێكی سیاسی نابێت،