یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبونەوەی سێ قۆڵی، ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

شاندەكە بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتییەو بڕیارە لەگەڵ رێكخەری گۆڕان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو بزوتنەوەیە كۆببنەوە.

رۆژی شەشی ئەم مانگەش شاندێكی پارتی بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان كۆبونەوەو بڕیاردرا رۆژی هەشتی ئەم مانگە لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆبونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان بەڕێوەبچێت.

لەو كۆبونەوانەدا باس لە دۆخی خراپی دارایی هەرێم و موچەخۆران كرا، هاوكات داواش كرا پەلە بكرێت لە رێككەوتنی هەرێم و بەغداو كۆتایی لەو كێشانە بهێنرێت كە چەند ساڵێكە لەنێوان هەردولادا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا