كۆرۆنا گەشتەكانی فرۆكەخانەی هەولێر كەمدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە  گەشتكردن لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێژەی 75% كەمیكردووە.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێربەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەساڵی 2020 دا  چوار سەدو 93 هەزار و  454 گەشتیار لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەشتیان كردووە بەكۆی گشتی گەشتەكانی  رۆشتن و  هاتن  5 هەزارو 911 گەشت بوون.

وتیشی، بەگوێرەی داتای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان تایبەت بەگەشتی ئاسمانی لەسەرتاسەری جیهان 83% ی گەشت لەنێو فرۆكەخانەكان لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە كەمیكردووە و لەو نێوەندەشدا گەشتكردن لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێژەی 75% كەمیكردووە.

راشیگەیاند، لەئێستا بەبەراورد بەمانگەكانی پێشوو رێژەی گەشتكردنی هاوڵاتیان زیادی كردووە و بەكۆی گشتی گەشتەكانی فرۆكەخانەی هەولێر لەگەڵ سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەی كەمی گەشتەكان بۆر لە 50% دابەزیوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 183 هەزارو 243 گەشتیار لە فرۆكەخانەی هەولێرەوە گەشتیان كردووە كە ژمارەی ئەنجامداوە و ژمارەی گەشتەكان بە هەزارو 258 گەشت تۆماركراوە و زۆرترین رێژەیەشی بۆ توركیا بووە.

بەگوێرەی ئامارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، توانای وەرگرتن و گەشتكردنی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیاری هەیە،هاوكات 76 كۆمپانیاو هێڵی ئاسمانی وڵاتانی جیهان بۆ گەشتكردن پەيوەنديیان لەگەڵ فڕۆكەخانەی هەولێرهەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا