پەسەندکردنی بودجە دوادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمان بەهۆی ناکۆکی نێوان کوتلەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، رەتیکردەوە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “پێموانیە پڕۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە تێبپەڕێندرێت”.

وتیشی: توشی ئاستەنگی زۆر بووین بەهۆی پڕۆژەیاسای بودجە و دادگای فیدڕاڵی بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان زۆربەی کوتلەکاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوتلە پەرلەمانییەکان بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی و بودجەش قایل نین، بۆیە سەختە تێپەڕاندنیان.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەختە پڕۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو تێبپەڕێندرێت لەبەرئەوەی هێشتا یاسای دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر نەدراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا