كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق كە بڕیاربوو كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، دواخرا بۆ كاتژمێر 8:00 ی شەو.

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ كاتژمێر 8:00 ی شەو دواخرا.

لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتبوو، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025، دانیشتنی پەرلەمان كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بە ئامادەبوونی لیژنەی دارایی و لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر 8:00 ی شەو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا