بزانە جەنگی رووسیاو ئۆكرانیا چۆن ژیانی نەوەی نوێی رووسیای گۆڕیوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گۆڤاری فۆرن پۆلسی بابەتێكی بڵاوكردەوە كە ڕۆشنایی دەخاتە سەر كاریگەرییەكانی شەڕی ئۆكرانیا لەسەر هەڵوێست و شێوازی ژیانی گەنجانی ڕووسیا، لە ژێر ڕۆشنایی پڕوپاگەندەی میدیایی كە ڕق و كینە بڵاودەكاتەوە و زانیاری هەڵە و تیۆری پیلانگێڕی بڵاودەكاتەوە.

مێژوونووس و وەرگێڕی پڕوپاگەندەی جەنگی ڕووسیا، ئیان گارنەر، باس لەوە دەكات كە شەڕەكە وای لە سەدان هەزار گەنجی ڕووسی كردووە، كە پەیوەندی بە دەیان گروپی ئۆنلاینەوە بكەن كە لەلایەن حكومەتەوە بەڕێوەدەبرێن لەژێر دروشم و ناوی وەك “ئۆكرانیای ڕاستەقینە، دژە تیرۆر، بەهاری ڕووسی” و گروپەكانی تر كە ئەم گەنجانە بە تامەزرۆییەوە بەدوای هەواڵەكانی تایبەت بە جەنگی ئۆكرانیا دەگەڕێن و دووبارە بڵاویان دەكەنەوە.

جەنگی رووسیا وای لەهەزاران گەنجی ئەو وڵاتە كردووە تامەزرۆی ئەو گروپە ئۆنلاینانەبن كە توندو تیژی بڵاودەكەنەوە

بۆ تێگەیشتن لەو گۆڕانكارییەی كە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە لە ژیانی سەدان هەزار گەنجی ڕووسیدا هاتۆتە ئاراوە، نووسەر ڕوونی دەكاتەوە كە چۆن ئەو ململانێیە هەڵوێست و شێوازی ژیانی كچێكی تەمەن 19 ساڵی بەناوی ئالینای گۆڕیوە.

دوای ئەوەی ئالینا لە دوای خوێندن كاتەكانی بەسەر دەبرد و لەگەڵ هاوڕێكانیدا دەچووە باڕ و سینەما ناوخۆییەكان بۆ سەیركردنی نوێترین فیلمەكانی هۆلیوود، پەیوەندی بە دەیان گروپی ئۆنلاینی ڕووسیەوە كرد كە پەیوەندییان بە شەڕەوە هەبووە و بووە بلۆگەرێكی چالاك كە دووبارە پۆستی ئەو گروپانە بڵاودەكاتەوە.

بەر لە جەنگ، ئەو بابەتانەی كە ئالینا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “VK”ی ڕووسی بڵاوی كردۆتەوە “تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕووسی” ڕەنگدانەوەی ژیانی ئاسایی هەرزەكارانەی بوو، بۆ نموونە وێنەی خۆی لە كەنار دەریا لە كاتی گەشتێكی گەشتیاریدا لە میسر و ڤیدیۆ دەربارەی چاودێری نینۆك و مۆدەی بەرز و فیلم. ئەو هاندەری گەورەی ئەكتەری بەناوبانگی بەریتانی مایسی ویلیامز بوو لە فیلمی Game of Thrones.

ئەمڕۆ هەزاران ڕوسی سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی قسەی ڕق و تینوێتی شەڕن

بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە ئۆكرانیا، لاپەڕەكەی ئالینا بوو بە ڕەنگدانەوەی جیهانێكی تر دوور لە ژیانی پێشتری، لەوانە ئەوەی وێنای دەكات كە كۆشكی سپی لە واشنتۆن ئاگری گرتووە، قەشە ئۆرتۆدۆكسەكان لە بەرەكانی پێشەوە بەرەكەت بە هێزەكانی ڕووسیا دەدەن و هەندێكی دیكەش بۆ سەرۆك ڤلادیمێر پوتین وەك پاڵەوانی “ڕزگاركەر”.

نەوەیەك كە تینووی شەڕە

ئەو نووسەرە ڕوونی دەكاتەوە كە پۆستەكانی ئالینا تەنها رەنگدانەوەی پڕوپاگەندەی حكومەتی وڵاتەكەی و ئەو گروپانەی سۆشیال میدیا نییە كە پەیوەندی پێوەكردووە، بەڵكو ڕەنگدانەوەی ئەوەیە كە زمانی توندوتیژی فێربووە كە “فاشیزمی ڕووسییە”.
ئەو دەڵێت، ئالینا تەنیا نییە، بەو پێیەی ئەمڕۆ هەزاران ڕوسی سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی قسەی ڕق و تینوێتی شەڕن لە ئینتەرنێتی ڕووسیا “ڕونێت”.

دیاردەیەكی نوێ

ئەو نووسەرە باس لەوە دەكات كە كۆنەپەرستیی گەنجان لە ڕووسیا دیاردەیەكی نوێیە لە سەردەمی دوای سۆڤیەتدا، هەروەها دڵسۆزانە لە هەستە گشتییەكانیان بۆ ناسیۆنالیزم كە بە زمانێكی شەڕانگێزانە دەریدەبڕن، هەروەها لە پشتیوانیكردنیان بۆ شەڕی ئۆكرانیا، وەك ئەوان پێیان وایە وڵاتەكەیان شایەنی ئەوەیە نەتەوەیەكی گەورە بێت، بەڵام بە مەترسی دەورە دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا