وەزارەتی كار لەسەر ئەو سزادراوەی خەڵاتكرا روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت لە بابەتی بەخشینی بڕوانامە بۆ سزادراوێك رای گشتی بە هەڵەدا براوە و دووپاتیدەكاتەوە، بەخشینی بڕوانامە كەمكردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لە سزاكەی تەنها پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ هەموو سزادراوان .

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: دوێنێ 2_8_2022 لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەلێر مەراسیمێك ڕێكخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو كەوا بەسەركەوتووی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە.

ئەوەشهاتووە، ئێمە وەكو وەزارەت دووپاتی دەكەینەوە كەسەرجەم كارەكانمان خزمەتە بە هەموو چین و توێژەكان و بەتایبەت لە چاكسازییەكانی سەربەوەزارەتمان كەناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی (چاكسازی) واتە ئەو كەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە كۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، كە سزادان و دادگایی كردن لە دەسەڵاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەركی دەسەڵاتی دادوەری یە.

باس لەوەشكراوە، جێ بەجێ نەكردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند ساڵێكە لە هەرێم راگیراوە ، ئێمە وەكو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەكەی چاكسازی لەسەر ئاستی هەرێم كاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاكسازی لەم سزاداراوانەدا بكەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بكرێت وەك تاكێكی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناو كۆمەڵگە.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەركەی ئەكەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەكانی مرۆڤ كەوەك ستانداردێكی جیهانی بەسەر هەموواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بكەین و بۆ ئەوەی لانی كەمی ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێكیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاكانیان نەكردوە چونكە ئەركی ئێمە پێشكەش كردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی.

هێما بەوەشكراوە، لە كۆتایدا بەخشینی بڕوانامە كەمكردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لە سزاكەی تەنها پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ هەموو سزادراوان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا