قەرزە كەڵەكەبووەكان چارەنووسی هەرێم بەرەوكوێ‌ دەبەن؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هەژدە سەعات كۆبوونەوەی پەرلەمان و تیمی حكومەت هاووڵاتیانی هەرێم هیچ هەواڵێكی خۆشیان نەبیست و دەرەنجامی كۆبوونەوەكە درێژخانەیەكە تەنها هەواڵی هێشتنەوەی لێبڕینی مووچە و كەڵەكەبوونی قەرزەكانی هەرێمی لێكەوتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی تیمی حكومەت و پەرلەمانی كوردستاندا سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: قەرزەکانی حکومەت لە ماوەی شەش مانگدا حكومەت سێ ملیار دۆلار زیادیكردووە

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ساڵی رابردوو: كۆی قەرزەكانی هەرێم ( 28 ملیارو 476 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەمساڵ بووە بە ( 31 ملیارو 637 ملیۆن) دۆلار ، واتا لەیەك ساڵدا قەرزەكانی حكومەت : ( 3 ملیارو 161 ملیۆن) دۆلار زیادیكردووە. لە كاتێكدا لێبڕینی موچەش بە قەرز ئەژمار نەكراوە كە (10) مانگە بونی هەیە و دەكاتە ( ترلیۆنێك و 880 ملیار) دینار.

بە رای چاودێرانی سیاسی و شیكەرەوانی ئابوری كەڵەكە بوونی ئەم قەرزانە ئاییندەی حكومڕانی هەرێم و ژێری خانی ئابوری دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا دیار نیە حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دەنێرێت لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری وەك پێشینە بۆ هەرێم داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئامادەنین گرەنتی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە بە فەرمانبەران بدەن.

قسەی هەڵكەوت ئەنوەر پەرلەمانتاری پارتیش هێندەی تر خەڵكی بێهوا كرد، كاتێك لە دانیشتنەكەی پەرلەمان وتی : جارێكی تر بەتەمای موچەی 100% مەبن با ئەوەندەش یەخەی حكومەت نەگرین.

ئێستا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە بپرسن كێ‌ ئەم قەرزانەی كردووە؟ بۆچی كراوە؟ ئەو پارەیە لە چیدا خەرج كراوە؟ لە كاتێكدا تەنها هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم باجی ئەم قەرزە كەڵەكە بووانە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا