کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە بریندارکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند،” کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە بە چەکی کڵاشینکۆف بریندارکرا”.

ڕوونیکردەوە، لە گوندی باکرمای سەر بە ناحیەی ڕزگاری گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی( ح.ف.ر) لەلایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە بەناوی(ا.ت.ر) بریندارکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی زاخۆی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوە دەستیپێکردووە، هەروەها بەپێی ماددەی 405 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا