ئیلھام ئەحمەد: نزیکبوونەوەى تورکیا و سوریا ھەوڵێکی روسیایە و لەخزمەت گەلانى سوریادا نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات(مەسەدە) رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندەییەکانی تورکیا و سوریا، ھەوڵێکی روسیایە بۆ ھێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات و پەراوێزخستنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان.

ئیلھام ئەحمەد، لە کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، مۆسکۆ لە ھەوڵی ئەوەدایە کاری لیژنەی دەستوری خێراتر بکات و کۆتایی بھێنێت بە دۆسیەی ھەموارکردنی دەستوری سوریا و ھەنگاو بنێت بەرەو ھەڵبژاردنەکان، بە دوور لە بڕیارەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

وتیشی، ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەش، فشاری زیاتر دەخاتە سەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و مانەوەی ھێزەکانیان لە سوریا و ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراوەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر.

ئیلهام ئەحەمەد وت،  روسیا لەسەر نزیکبوونەوەى تورکیاو رژێم پێداگیری دەکات و هەوڵەکەیان ئەوەیە کە هەسەدەو ئیدارەى خۆسەر هەڵوەشێنن، بەڵام لەبەردەم ئەو هەوڵەیان ئاستەنگ هەیە، یەکێک لەوانە سزاکانی سەر رژێم و یەکێکی دیکەش پرسی کۆچبەرانى و پرسی دیکەش هەن”.

سەبارەت بە هەڵوێستى رژێمى سوریا بۆ نزیکبوونەوە لە تورکیا هاوسەرۆکى مەسەدە باسی لەوە کرد، خواستى رژێم ئەوەیە کە دەوڵەتى تورک لە سوریا بچێتە دەرەوە، لای ئەوان گرنگە دەوڵەتى تورک لە سوریا بچێتە دەرەوە تا لەو رێگەیەوە قەیرانى سوریا چارەسەر بکرێت.

لەبارەى هەڵوێستى مەسەدەش لەسەر ئەو پرسە ئیلهام ئەحمەد وتیشی، ئێمە دژی هەر نزیکبوونەوەیەکى ئەوانین، چونکە ناکەوێتە خزمەتى گەلانى سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا