بارستە هەوایەکی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە24ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە سلێمانی ڕایگەیاند،” پێشبینییەکان لەبارەی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ئەوەدەخەڕوو، کە بارستە هەوایەکی بەهێز یان بایەکی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەتایبەتی ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەوە بایەکی بەهێز هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی شاری سلێمانی، کە بەبای بەهێز ناسراوە، هەروەها ئیدارەی ڕاپەڕین، پێنجوێن و هەڵەبجە.

ڕوونیکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خێرایی با لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە 60 بۆ 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە سەنتەری شارەکانیشدا 40 بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

جەختیکردەوە، لەهەمان کاتدا بەهۆی بەهێزی با لە ناوچەکان پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕەوشی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.

هاوکات، شارەزایان هۆشداری  بە هاوڵاتیان دەدەن لەو شوێنانە دووربکەونەوە، کە مەترسیدارن و بەهۆی باوە لەوانەیە زیانیان لێبکەوێتەوە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا