پێشبینیدەکرێت بەفربارین ڕوو لە هەرێم بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بارستە هەوایەکی سارد لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە ڕوو لە ناوچەکەمان بکات و لە ئێستادا کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە تورکیا و سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەین سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوا ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت بەم بارستە هەوایە.

وتیشی، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوا ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە و پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زووى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بەردەوامى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت.

باسی لەوەش کرد، چڕترین ماوەى بەفر بارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە. ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15)سم دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت  .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا