وەزیرێکی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی دواکەوتنی پێدانی کارتی بەشەخۆراک و دابەشکردنی بەسەر ‌هاوڵاتیانی عێراقدا، پێدەچێت دوای جەژنی رەمەزان عەلا جەبوری وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

لەوبارەیەوە نەدا جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمان ئاشکرایکرد، لەدوای پشووی جەژنی رەمەزان لەبارەی دابەشکردنی کارتی بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیان پرسیار ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی دەکەین و ئەگەر وەڵامیان نەبوو ئەوا وەزیری بازرگانی عێراق بانگهێشتی هۆڵی پەرلەمان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی وەزارەتی بازرگانی ئەوەیە بەشە خۆراکی پێویست بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکات و بڕیاربوو بەهۆی دۆخی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و هاتنی مانگی رەمەزان بەشە خۆراکەکە زیاتر بکات، بەڵام بەداخەوە ئەمە رووینەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەر لەدەستپێکردنی مانگی رەمەزان وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەشە خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا