پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە کەرکوک ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکان ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان لە کەرکوک دەستی پێکردووە بۆ وشک کردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر.

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بارەگای پێشڕەوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک، لە میحوەری سێ و چواری پێشمەرگە لەگەڵ دەزگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شاری کەرکوک.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ وشککردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر و ڕاوەدوونان و لە ناوبردنی داعشە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا