یەكێتی زانایان رێژەی زەكات و سەرفیترەی دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتی زانایان، رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی بەرۆژوونەبوون دیاری دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رێژەی سەرفیترە، زەكات و فیدییەی بەرۆژوو نەبوونی دیاریكرد، كە بەمشێوەیە دەبێت:

یەكەم: رێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەم (3.500) سێ هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت.

دووەم: ئەندازەی فیدیەی بە رۆژوو نەبوون بۆ هەر رۆژێك (3.500) سێ هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت.

سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكاتی تیادا واجب دەبێت (نیصابی زەكات) بریتییە لە (7.200,000) حەوت ملیۆن و دووسەد هەزار دینار، واتە: هەركەسێك (حەوت ملیۆن و دووسەد هەزار دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بۆهەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بەزەكات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا