نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی کانونی دووەم2024، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ترسی کۆمپانیاکان لە گۆڕینی ڕێڕەوی ڕێگا لە دەریای سوورەوە، بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان، بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا