پاراستنی پارتی لە دەروازەی سحێلا کادیرێکی یەکێتی دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهێز حسێن ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند: ڕۆژی ٨/١٣ حەسەن عەلی لەدایکبووی ١٩٩٩ کە شوفێری بارهەڵگرە و لە ڕێگای ڕۆژئاوا و باشوور بار دەگوازێتەوە لە لایەن ئاسایشی پارتی دەستگیر دەکرێت.
وتیشی: بە وتەی ئاسایشی سحێلا پاراستن لە هەولێرەوە داوای دەستگیرکردنیان کردووە و تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە و هەسەدەیان داوەتە پاڵی .
حەسەن برای شیلان عەلی نەمر ئەندامی کۆمیتەی بەردیەی سەر بە مەڵبەندی موسڵی یەکێتییە و هەموو خێزانەکەیان یەکێتین .
ئەمە یەکەمجار نییە پاراستن و ئاسایشی پارتی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە هەڤاڵانی یەکێتی لە ناوچەکانی بادینان ونەینەوا و برادۆست و سۆران دەستگیر دەکەن.
وێنەی حەسەن عەلی، کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا