پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی نەوتی عێراق بەپشتبەستن بەئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوت تێکڕای هەناردە و داهاتەکانی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردوو راگەیاند.
بەپێی ئەو ئامارەی سۆمۆ، بڕی هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو گەیشتووەتە 88 ملیۆن و 398 هەزار و 319 بەرمیل نەوت، داهاتەکەشی لەمانگی رابردوو گەیشتووەتە پێنج ملیار و 549 ملیۆن و 517 هەزار دۆلار.
هاوکات لەو ئامارەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە نەوتەی مانگی رابردوو لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هەناردەکراون 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل نەوت بووە و ئەو بڕە نەوتەی لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە بەبەندەری جیهاندا هەناردەکراون دوو ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیلی تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، تێکڕای نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت لەمانگی نیسانی رابردوو 62.779 دۆلار بووە.