تائێستا دیارنییە حكومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی موچە لەچەند جێگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
هەرچەندە حكومەتی هەرێم پلانی هەیە 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات، بەڵام تائێستا دیارنییە میكانیزمی دابەشكردن و ڕێژەی لێبڕینەكە چۆن دەبێت.

بەهۆی قەیرانی دارایی ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی هەرێم بەڕێژەی لێبڕینی ٢١% موچەی فەرمانبەران و بۆ پلە تایبەتەكانیش بە رێژەی ٥٠% دابەشدەكات، بەڵام بۆ موچەی مانگی شوبات‌و مانگەكانی تر هیچ میكانیزمێك دیارینەكراوە.

لەو بارەیەوە عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: یەكێك لە رێكارەكانی حكومەت ئەوەیە 30 رۆژ جارێك موچە دابەش بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەواو كراوە، بەڵام شێوازی دابەشكردنەكەی دەكەوێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم.

لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات و ڕێژەی لێبڕینەكەش ئەو بەرپرسەی حكومەت وتی: حكومەت وەك پلان دایناوە 30 رۆژ جارێك موچەكە بدات، بەڵام میكانیزمی دابەشكردن‌و لێبڕینەكەی دەكەوێتەوە سەر خۆیان نازانین چۆن دەبێت‌و رێژەی لێبڕینەكە چەند دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لە ئێستادا و دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 50 دۆلار داهاتی ناوخۆی هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە 500 ملیار دینار، بە دابەشكردنی موچەی مانگانەش پێویست بە نزیكەی 900 ملیار دینار دەكات، حكومەتیش كار بۆ زیادكردنی ئەو بڕە دەكات تا لەدابەشكردنی موچە كێشەی بۆدروست نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا