بانکی ڕافیدەین مەرج و ڕێنماییەکانی پێدانی قەرزی بەبێ کەفیلی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ڕافیدەین، مەرج و ڕێنماییەکانی دەربارەی پێدانی سلفەی بەبێ کەفیل بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئادار، بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، ئەو قەرزەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەیدات بە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، پێویستی بە کەفیل نییە و تەنها لەڕێگەی ماستەر کاردەوە دەتوانرێت وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، قەرزەکە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا 25 ملیۆن دینار، بەپێی شایستەی کەسی داواکار بەشێوەیەک لەگەڵ کۆی گشتی بڕی مووچەی مانگانەی بگونجێت، هەروەها لەماوەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، مووچەخۆرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو فەرمانبەر و کارمەند و ئەفسەرانەی هەرێمیش، کە مووچەیان لەسەر بەغدایە دەگرێتەوە.

لەکاتێکدا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بانکی رافیدەین پێدانی سلفەی بەبێ کەفیلی ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد شێوازی داواکاریش بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکی ڕافیدەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا