فڕۆكەكانی توركیا ناوەندی قەزای شەنگال بۆردومان دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، سەنتەری شنگالیان بۆردمان كرد و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

حسين حاجی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزدیان لەقەزای شەنگال بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ 16ی ئابی 2021 توركیا لەڕێگەی فرۆكەوە بۆردومانی بازاڕی كۆنی لەناو قەزای شەنگالكردووەو بەهۆیەشەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و بریندربوونو لەئێستاشدا بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا لاندگرۆزەری كردووە كە چەند كەسێكی تێدا بووە، كەوتووەتەبەر بۆردمانەكە و گیانیان لە دەست داوە.

هاوكات باس لەوەشدەكرێت، لەو بۆردمانەكەی توركیادا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەناویاندا فەرماندەی چالاكییە سەربازییەكانی پەكەكە لە سنووری شنگال بەهۆی بۆردومانەكەوە شەهید بووە.

پێشتریش لەرۆژی 6ی حوزەیران توركیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کەمپی سەردەشتی لە سەر چیای شەنگال بۆردوومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا