وتەبێژی یەكێتی: بە یاسایی دوو كورسییەكە گەڕاوەتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەكەی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتی لە وەڵامێكدا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەی دوو كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستانە، بەردەوامیش دەبن لەسەر سكاڵاكانیان.

ئەمین بابا شێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دڵنیان وەرگرتنەوەی دوو كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستانە، بە تانە و ڕێكاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكەی، واتا ئەو پێشێلكارییە بە ڕێكاری یاسایی ڕاستكراوەتەوە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، لەسەر هەمان ڕێكار بەردەوام دەبن بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی سێ‌ كورسی كاندیدەكانی تری هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەكانی یەكی هەولێر و بازنەكانی سێ و چواری نەینەوا، بەردەوامیش دەبن لەسەر سكاڵاكانیان.

ئەوەی خستەڕوو، دڵنیاشن سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورە و ئەركەكانی بە پێی یاسا و دەستور جێبەجێ دەكات و دەستێوەردانی لە كاروباری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن نەكردووە و نایكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2_12_2021 مەكتەبی سیاسی پارتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، “دەستێوەردان و گۆڕانكاری و پێشێلكاریی” لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە و داكۆكی لە مافی كاندید و دەنگدەرانیان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا