عێراق هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سوید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆشداری دەداتە حكومەتی سوید و دەڵێت، ئەگەر جارێكی دیكە لە ژێر ناوی ئازادی رادەربڕین رێگە بە سووتاندنی “كۆپییەكی قورئانی پیرۆز” لەسەر خاكەكەی بدات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنێت. هاوكات هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەركۆنە دەكات و بە “پێشێلكارییەكی ئەمنیی” لەقەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەبارەی رێگەدان بە سووتاندنی “قورئانی پیرۆز” لە سوید و هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ، دەرەوە، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، سوپاسالاری عێراق و چەند بەرپرس و فەرماندەی سەربازی و ئەمنی ئەنجام دا.

ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، وەكو ئەوەی لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا ئاماژەی پێ دراوە، سەركۆنەی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدیان لە بەغدا كردووە و بە “پێشێلكارییەكی ئەمنییان” لەقەڵەم داوە و بە پێویستیان زانیوە ئەو بەپرسە ئەمنییانە سزابدرێن كە كەمتەرخەم بوونە لە پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.

حكومەتی عێراق وەكو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، لە رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانەوە حكومەتی سویدی ئاگادراكردووەتەوە، ئەگەر جارێكی دیكە لە ژێر پاساوی ئازادی رادەربڕین رێگە بە سووتاندنی “كۆپییەكی قورئانی پیرۆز” لەسەر خاكەكەی بدات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا