نرخی نەوت لە 87 دۆلار نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 87 دۆلار.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 56 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 48 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو تێکڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %5.4 و تێکڕای نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەڕێژەی %6.3 زیادیانکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا