“مۆڵەتدان بە ڤاکسینە چینییەکە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو کۆتایی کۆرۆنا”

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، مۆڵەتی تەندروستی جیهانی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی “سینۆفارم”ی چینی هەنگاوێکی گرنگە بەرەو کۆتاییهێنان بە کۆرۆنا.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا کە لەسەر ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەی بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی، مۆڵەتی ڕێکخراوی تەندروستی تەندروستی جیهانی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی “سینۆفارم”ی چینی ڕێگە لەبەردەم وڵاتانی هەژار بۆ بەدەستهێنانی زووی ڤاکسینەکە خۆش دەکات.

ئەندریا تایلۆر، شیکەرەوەی داتاکانی تایبەت بە ڤاکسینەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەیەوە دەڵێت: زیادکردنی هەردوو ڤاکسینی “سینۆفارم” و “سینۆفاک” ی چینی بۆ پرۆگرامی کۆڤاکس، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕینی یاساکانی یارییەکە “ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا”.

تایلۆر ڕاشیگەیاندووە، دۆخەکە لە ئێستادا بۆ وڵاتانی هەژار زۆر بێهیواکەرە . بوونی دوو بژاردەی چینی ئەگەری هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دیمەنەکە بە تەواوی بگۆڕێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا