پارێزگاری هەولێر: رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخ نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەشكردنی بەنزینی حكومی رایگەیاند، بڕیاریان داوە ئۆتۆمبێلەكان بەپێی ژمارەكانیان بەنزین وەربگرن، واتە بەشێوەی تاك و جووت هەریەكەیان رۆژێكیان بۆ دابیندەكرێت، هەروەها شەش بەنزینخانەش تایبەت دەكرێن بۆ تەكسی و بەنزینخانەیەكیش بۆ پاسەكان.

بە وتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڕیارەكان لە 24 ی ئەم مانگەوە تاوەكو 24_4_2022، وەكو ئەزموون كاریان پێدەكرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بەهۆی نزیكبوونەوەی نەورۆزەوە رەنگە هەوڵ هەبێت بۆ بەرزكردنەوەی نرخ و نزیكبوونەوەی رەمەزانیش هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕەكاندا بەڵام بە هیچ جۆرێك رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخەكان نادەین.

باسی لەوەشكردووە هەر بەنزینخانەیەك ببێتە هۆكار بۆ دروستبوونی ئاستەنگ ئەوا هەوڵدەدەن شوێنەكەی بگۆڕن تا نەبێتە هۆكاری قەرەباڵغی.

لەبارەی نرخی نان و سەمونەوە باسی لەوەكرد، نرخەكان وەك پێشتر دەمێننەوە و هەشت نانی تاك بە هەزار دینار دەبێت و هەشت سەمونیش بە هەزار دینار دەبێت و هەوڵدەدەن ئارد و غاز بۆ نانەوانەكان دابین بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا