عەلی حەمەساڵح: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلوبنان دەستیبەسەردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس:
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، ” 294 ملیۆن دۆلارو 310 ملیۆن یۆرۆ لە داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە”.

عەلی حەمە ساڵح نوسینێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “کۆی ڕەسیدی کۆمپانیاکان لەسەر حکومەتی ھەرێم”قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر حکومەتی ھەرێم” لە کۆتایی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ(٣ ملیارو ٩٣٠ ملیۆن دۆلارە)”.

دەشڵێت “پێشتر بە وردی باسی دەستبەسەردا گرتنی پارەی نەوتی کوردستانمان دەکرد لە لوبنان ڕەتیان دەکردەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیای دیلۆیت کە وردبینی داھاتی نەوت دەکات زانیاریەکانی بە ڕوونی وتوە”.

دەقی نوسینەکەی عەلی حەمەساڵح:

بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ
حکومەتی ھەرێم لەماوەی شەش مانگدا (٨١ ملیۆن و ٢٩٩) ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەم ھێناوە بۆ ھەناردەکردن و پاڵاوتن لە نێوخۆدا..
تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لەشەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ نزیکەی (٦٥ دۆلار) بوە، بەڵام تێکڕای فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بۆ
بەرمیلێک( ٥٣.٤٤٦ ) دۆلار.. نزیکەی (٥٣ دۆلار) بوە.. ئەمەش داشکاندنێکی زۆرە..
لەم نرخەش فرۆشراوە، بەشی زۆری بۆ کۆمپانیاو کرێی بۆری بوە.. پوختەی داھات بۆ ھەر بەرمیلێک( ٢٢.٥٨٨) دۆلار.. واتە: نزیکەی (٢٢ دۆلار و نیو) ماوەتەوە..
بەمەش : نزیکەی ٤٢٪‏ کۆی داھاتی نەوت بۆ تەمویلی موچە ماوەتەوە..
کەواتە: داھاتەکانی دیکەی نەوت چی لێھات؟
– کۆی گشتی داھاتی نەوت (٤ ملیارو ١٢٧ ملیۆن) دۆلارە..
– بوختەی داھات بۆ موچەی فەرمامبەران ( یەک ملیارو ٧٣٧ ملیۆن) دۆلار.. کە ٤٢٪‏ کۆی گشتی داھاتە..
– پارەی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت ( یەک ملیارو ٣٩٤ ملیۆن) دۆلارە.. کە ٣٣.٨٪‏ دەکات.. ئەم ڕێژە زۆر زۆرەو پێداچونەوەی دەوێت.. چونکە نزیکەی ٣٧٪‏ نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەیەو کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات و گرێبەستی خزمەتگوزاریە و تێچوو و شایستەی کۆمپانیا دەبێت زۆر کەم بێت.
– کرێی بۆری زۆرەو گرفتێکی گەورەیە..
– لە سنوری ھەرێمی کورستان (٦٠٪‏ ھی ڕوسنەفت و ٤٠٪‏ ھی کۆمپانیای کارە) بڕی (٤٥٤ ملیۆن) دۆلاریان پێدراوە بۆ شەش مانگ! کە ١١٪‏ کۆی داھاتی نەوتە! کە دەکرا ئەم بۆریە ھی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی بێت! نەک دوو کۆمپانیا ١١٪‏ کۆی داھاتی نەوت ببەن!
– کۆمپانیای وزەی تورکی بڕی( ١٧٢ ملیۆن) دۆلاری وەرگرتوە! ٤.١٪‏ دەکات!
– ڕێژەکانی دیکە کە نزیکەی ١٠٪‏ داھاتی نەوتە بۆ: گۆڕانکاری لە ڕەسیدی کڕیارو سودو ڕسوماتەکان.. ھتد ڕۆشتوە.
سەرنج و ڕەخنە
نرخی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بەراورد بە برێنت زۆر زۆر کەمترە.. کە ١٢ کەمترو پێداچونەوەی جدیە!
پێدانی زیاتر لە ١٥٪‏ بە کرێی بۆری بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆرە! بێ وێنەیە لە دونیا..
ئەو بڕە پارەی بۆ گەڕانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیاکان پێویستی بە پێداچونەوەیەو ڕێژەیەکی زۆرە..
ئەوەی جێگای سەرنجە، ڕووبەری بۆری لە سنوری تورکیا زۆر زیاترە لە ڕووبەری بۆری لە سنوری ھەرێمی کوردستان! بەڵام کرێی بۆری لە سنوری ھەرێم نزیکەی سێ ھێندەی کرێی بوۆریە لە تورکیا..
کۆی ڕەسیدی کۆمپانیاکان لەسەر حکومەتی ھەرێم”قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر حکومەتی ھەرێم” لە کۆتایی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ(٣ ملیارو ٩٣٠ ملیۆن دۆلارە)..
پێویستە: پرۆسەی فرۆشتن داشکاندن لە نرخ و کۆی خەرجی نەوت پێداچونەوەی بۆ بکرێت..
تێبینی: ئەم زانیاریانە ھی کۆمپانیای دیلۆیتەو دیوانی چاودێری دارای یان لایەنی فەرمی پەسەندی نەکردووەو دیلۆیت وەک کۆمپانیایەکی ژمێریاری ئامادەی کردوە..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا