بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

لە پەیامێکدا بوزتنەوەی گۆڕان بە بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و هەڤاڵاتنتان دەکەین.

وتیشی، هیوادارین ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی سەرتاسەری نێوان هەمووان بێت لە کوردستانێکی ئازاد و سەقامگیر و پڕ خۆشگوزەرانیدا بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و خۆشی و ئاسودەیی و بەدیهاتنی خواستەکانی بێت بەهەوڵی هەمەلایەنە.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا بزوتنەوەی گۆڕان دەخوازێت هەمووان زاڵببن بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و قەیرانە نەخوازراوانەدا کە بەرۆکی گرتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا