داواکارییەکانی هاوڵاتییانی ناحیەی خەلەکان و خدران جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشێک لە داواکارییەکانی هاوڵاتییانی ناحیەی خەلەکان و خدران جێبەجێدەکات
کۆتای بەخۆپیشاندانی هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی خەلەکان و خدران هات وبڕیار لەسەر جێبەجێ کردنی بەشێک لەداواکاری خۆپیشاندەران دراو بەڵێنیش درا کێشەو گیرو گرفتەکانی سنورەکە چارەسەر بکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای دووکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان بە یاوەری لێپرسراوی کۆمیتەی دوکان و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان و لێپرسراوی دەزگا ئەمنییەکان سەردانی نوێنەری خۆپیشاندەرانیان کرد لە گوندی کانی وەتمان و لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی سنورەکە کۆبۆوەو گفتوگۆیان لەبارەی داواکاری و کێشەو گیرو گرفتی سنورەکەیان کرد.

قائیمقامی قەزای دوکان رایگەیاند : دوای گوێگرتن لەداواکاری هاوڵاتییان ،بەڵێنیان پێدان بەشێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن ، ئەمەش هەوڵ وهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و کۆنترۆلی مەرکەزی کارەبا و لێپرسراوانی سلێمانی.

بەڵێن بە خۆپشاندەرانی ناحیەی خەلەکان و خدران دراوە کەلەماوەیەکی نزیکدا دەست بکرێت بەچارەسەر کردنی کێشەکان و جەختیانکردووەتوە کاری جدی لەسەر تەواوی داواکارییەکانیان دەکەن و دەستی خزمەتگوزاری دەگەیەنن بە سنورەکەیان

قائیمقامی قەزای دووکان ئەوەشی ووت، دۆخی هاوڵاتیان و گوندنشینان لەئاستێکی خراپ دایەو پشگیری هەموو داوایەکی ڕەوای هاوڵاتیان دەکەن و هەوڵی جدی دەدەن لەپێناو چارەسەر کردنیاندا.
وە سوپاسی هاوڵاتیانیشی کرد کەدوای پێدانی بەڵێنی چارەسەری کێشەو گرفتەکانیان کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا و هاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران لەنیوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر و تەواوی سنورەکە ئاسای بۆوە .

ماوەی چەند رۆژێکە هاوڵاتییانی ناحیەی خەلەکان و خدران بەهۆی کەمی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە سنوورەکەیان رێگەی سەرەکی دووکان – رانییەیان داخستووە، دواجار بەهەوڵی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و کاربەدەستانی کارگێڕی ناوچەکە بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا