بافڵ تاڵەبانی گەشتە شاری كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان گەیشتە شاری كەركوك.

ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی ئەیلولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک، لەو سەردانەیدا كە ماوەی2رۆژ بەردەوام دەبێت لەگەڵ رێكخستن و پێشمەرگە دێرینەكان و جەماوەر و لایەنگرانی یەكێتی كۆدەبێتەوە و چەندین دیداری گرنگ ئەنجام دەدات.

هەر لەو سەردانەیدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەیەوێت دڵنیایی بداتە كەركوكییەكان كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری كەركوك و كەركوكییەكان دەبێت.

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ كەركوك یەكەم سەردانی سەرۆكایەتی یەكێتییە بۆ ئەو شارە لە پاش كۆنگرەی چوارەم، كە ئەمە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكان كە لە ئێستادا لە بانگەشەی هەڵبژاردنداین بە تایبەت بۆ شاری كەركوك كە بەشاری سەرۆك مام جەلال ناسراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا