لە ساڵی 2021دا 68 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کوردستان خراونەتەگەڕ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان رایگەیاند، “لە ساڵی 2021 لە هەرێمی کوردستاندا، 68 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە تێچووی هەشت ملیار و 508 ملیۆن و 281 هەزار دۆلار خراونەتەگەڕ”.

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ساڵی 2021دا، زۆرترین پڕۆژە لە هەولێر خراوەتەگەڕ بەڕێژەی %90ی پڕۆژەکان بە تێچووی حەوت ملیار و 699 ملیۆن دۆلار.

وتیشی: کەمترین پڕۆژەش لە هەڵەبجە بووە کە سەرمایەکەی شەش ملیۆن و 846 هەزار دۆلار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو پڕۆژانەی جێبەجێکراون زۆرینەیان بازرگانی بوون کە ژمارەی پڕۆژەکان 19 پڕۆژە بووە، هاوکات 18 پڕۆژەی گەشتیاری و 15 پڕۆژەشیان پیشەسازی بوون”.

بەپێی قسەکانی محەمەد شوکری، “%75ی هەلی کارەکان لە قۆناغی یەکەمدا بۆ کرێکاری خۆماڵی بووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا