ئەحمەدی نەژاد دووبارە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران کاندید دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی داوای خۆکاندیدکردنەوەی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران کەبڕیارە لە 18ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

پێشتریش لەساڵی 2017 ئەحمەدی نەژاد هەنگاوێکی هاوشێوەی نا، بەڵام ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستور خۆکاندیدکردنەکەی پەسەند نەکرد.

لەوبارەیەوە ئەحمەدی نەژاد ئاماژەی بەوەکرد، لەحاڵەتێکدا ئەگەر ئەم جارەش خۆکاندیدکردنەوەکەی پەسەند نەکرێت، ئەوا بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردنەکان دروستدەکات.

باسی لەوەشکرد، زۆرینەی ئێرانییەکان متمانەیان بە بەرپرسانی وڵات نەماوە و هەڵبژاردنی داهاتوو کۆتا هەلە لەبەردەم رزگارکردنی ئێران لەو بەرهەڵستییانەی بەهۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دێنەبەردەمی.

ئەوەش لەکاتێکدایە مەحمود ئەحمەدی نەژاد لەماوەی نێوان ساڵانی 2005 و 2013 سەرۆکایەتی دوو ویلایەتی ئێرانی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا