فراكسیۆنی یەكگرتوو: حكومەت مامۆستایان و فەرمانبەران دەچەوسێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەران دەچەوسێنێتەوە كە بێنازترین چینی كۆمەڵگەن.

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە بەریاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دەسەڵات مامۆستایان و فەرمانبەران دەچەوسێنێتەوە، بەڵام نەهەنگە زەبەلاحەكانی گەندەڵی دەپارێزێت و سەروەت و سامانی میللەت قۆرخ دەكات.

دەشڵێت، “حكومەت سادەترین ماف كە مووچەیە دەیكاتە گاڵتەجاڕی زەمانە”.

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوە دەخەنەڕوو، بەگرتنەبەری فشاری مەدەنی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانیان دەكەن.

ئەو بەیاننامەیەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكی پرۆسەی خوێندن لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زەنگی بایكۆت لێدرا، مامۆستایان و فەرمانبەران دژ بە دواكەوتن و لێبڕینی مووچەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا