دژی کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لە هاوڵاتیانی پێنجوێن دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە شارەکەیاندا گردبونەوە، داوا لە حکومەتی هەرێم دەكەن چارەسەری کێشەی کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی بکات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی حوزەیرانی 2021، بەشێک لە هاوڵاتیان پێنجوێن لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکەدا گردبوەنەوە و داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران وەک خۆیان باسی دەکەن باشترکردنی دۆخی کارەبای شارەکەیانە.

ئەو خۆپیشاندەرانە باسیان لەوەكرد، باشكردنی كارەبای شارەكە تەنها بە داهاتی بەشێكی كەمی خاڵەسنوریەەكان چارەسەردەكرێت، داواكارین بەزوترین كات كێشەكەمان بۆچارەسەربكات.

ئەمەلەكاتێكدایە، ساڵانە لەگەڵ سەرەتایی وەرزی گەرما و سەرمادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبنەوە، حکومەتیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەستبەکارەبای نیشتیمانییەوە بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا