پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەم لەدوای خۆیان هیچ شتێک فڕێنەدەن.
ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو دەستپێکردنی هەڵمەتی “فڕێمەدە”ی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لهپێناو ژینگهیهکی پاک و خۆشویستنی نیشتیمان ههڵمهتی فڕێمهده ڕادەگەیەنین و داوا لەو هاوڵاتیانی خۆشهویست دهکهین کە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن، بەشێک لە کاتیان ببەخشن و بەشداربن لەو هەڵمەتە، بەوەی هیچ شتێک لە دوای خۆیان فڕێ نەدەن.
وتیشی، هاوڵاتی خۆشهویست بیرت نهچێ، ئەوەی تۆ بە ئاسانی فڕێی دەدەی کارمەندانی ژینگە بەزەحمەت کۆی دەکەنەوە، بۆیە تکایە ژینگەکەتان بپارێزن و وڵاتتان خۆشبوێ.
ئەوەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ دەستپێکی بەهار و وەرزی گەشت و سەیران.