ئالان حەمە سەعید: بایكۆت چارەسەری بارودۆخەكە ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەكات، لەم دۆخەدا یەكدەنگ بن و دەشڵێت: بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ پابەندییەكانی لەسەر ناردنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆئەوەی بتوانن شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بكەن.

وەزیری پەروەردە دەشڵێت، مامۆستا مافی خۆیەتی داوای شایستە داراییەكانی بكات، بەڵام بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە.

وەزیری پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەكات لەم دۆخەدا یەكدەنگ و هاوكارییان بن لە داواكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان.
وەك وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، 13ـی ئەم مانگە زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ لێ دەدرێت و لە 17ـی مانگیشەوە، لە ناوەندەكانی خوێندن، بە فەرمی دەست بە خوێندنی وانەكان دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا