پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەمریکا قەیرانی کۆچبەرانی نێوان سنوورەکانی بیلاڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپایان تاوتوێکرد.
هەر ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی روسیا جەختی لەوەکردەوە، مێرکڵ و پوتین بەوردی گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەی کۆچبەرانی سەرسنووری بیلاڕوسیا و یەکێتی ئەوروپا کردووە و بەگرنگییەوە باسیان لە کاردانەوە مرۆییەکانی ئەم قەیرانە کردووە.
لایخۆیەوە حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، مێرکڵ لەمیانی گفتوگۆکەی لەگەڵ پوتین وتوویەتی: بیلاڕوسیا بەرپرسیارە لە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک ئامرازی فشار و ئەم رەفتارەی بە نامرۆیی و پەسەندنەکراو وەسفکرد و داواشی لە پوتین کرد، فشاربخاتەسەر حکومەتی مینسک بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر و لەنێویشیاندا چەندین هاوڵاتی کورد، لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گیریان خواردووە و لە دۆخێکی مەترسیداردا ژیان بەسەردەبەن.