ئۆپیك بڕیاری نوێ لە بارەی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئۆپیك رەزامەندی دەربڕی بە هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە جێگیری تا كۆتایی مانگی نیسان و مەبەستیش لەم بڕیارە پشتگیریكردنی بازاڕەكانی نەوتە لە جیهان.

نورلان نۆگایڤ، وەزیری وزەی كازاخستان ڕایگەیاند: ئۆپێك بڕیاریدا تا نیسانی 2021 بەرهەمهێنانی نەوت جێگیر بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە وڵاتەكەی لە مانگی نیساندا بەرهەمی نەوت بە 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد دەكات و ڕووسیاش لە ڕۆژێكدا 130 هەزار بەرمیل بەرهەم زیاد دەكات .

ئەوەش لەكاتێكدایە نرخی نەوت بەڕێژەی 5٪ بۆ 67 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەوە پێشتریش بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت رێككەوتن.

ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی ئۆپیك بە ڕێژەی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بوو بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناوە خواست لەسەرنەوت كەمیكرد.

دوای بڕیارەكەی رێكخراوی ئۆپیك بۆ هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە جێگیری نەوتی تەكساس 1,07٪ بەرزبووە وە بەمەش نرخەكەی بوو بە 64,51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ هەر بەرمیلێك 1,3٪ دۆلار بەرزبووە وە بەمەش نرخەكەی 67,61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك سەركەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا