سبەی دیداری حەوتەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی چوارشەممە 15_3_2023 دیدارە گەورەكەی سلێمانی دەستپێدەكات كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا ژمارەیەكی زۆر سەرۆك و سەركردەی سیاسیی جیهانی و عێراقی و كوردستانی بەشداری تێدا دەكەن.

دیداری حەوتەمی سلێمانی دیدارێكی سیاسی گەورەیە لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق كە چەندین ئاڕاستەی جیاوازی سیاسی كۆدەكاتەوە و لە سلێمانیەوە و لەڕێگەی ئەم دیدارەوە هەم گفتوگۆ دەكەن هەم بڕیاری سیاسی لەبارەی داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدەن.

تەوەرەكانی دیداری سلێمانی هەمەلایەنی سیاسیی، ئابووری و ژینگەیی و جیۆپۆلەتیك و مافی مرۆڤ و تەندروستی و ئاسایش و وزە و بونیاتنانی ئاشتی و حوكمڕانی لە خۆدەگرن كە ئاڵنگاریی نوێن لە دوای 20 ساڵ لە عێراق، كە تێیدا بڕیار بەدەستەباڵاكان لە نزیكەوە بەشدارن.

دیداری حەوتەمی سلێمانی وەك هەمیشە گفتۆگۆی جددی و مشتومڕی نوێ لەسەر دەستنیشانكردنی خاڵی كێشە و چارەسەرەكان دەخوڵقێنێت كە بابەتی گەرمی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی و حوكمڕانین لە عێراق و هەرێم، بۆیە ئەم جارەش سلێمانی دەبێتەوە بە چەقی كۆمەڵێك گفتوگۆی جیاواز كە تێیاندا رێگەچارە بۆ كێشەی وڵاتێك دەدۆزرێتەوە.

جیا لەوانەش سلێمانی میوانداری شایستە و باڵا دەكات، كە بەشێكە لە میراتی سیاسی مام جەلال و دۆخێكی ئارام بۆ گفتوگۆی گەرم بەرهەمدەهێنێت، كە رێگەیەكی بایەخداری خستنەڕووی كێشەو گرفتە سیاسیی و حوكمڕانییەكانی عێراق و هەرێم بوون، كە نەخشەڕێی دۆزینەوەی چارەسەریش دیاریدەكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا